عەدنان عوسمان: دەستور دەتوانێت زۆر کێشە چارەسەر بکات
17/12/2018
عەدنان عوسمان،
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بونی دەستور گرنگە بۆ ئێستای هەرێم،
دەشڵێت: لەرێگەی دەستورەوە دەتوانرێت ئەرکەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت دیاری بکرێت.
عەدنان عوسمان،
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی (کەی ئێن ئێن) رایگەیاند؛
لە غیابی دەستوردا چەندین دەسەڵاتی رەها دراوە بە سەرۆکی هەرێم کە تەنانەت
پەرلەمانیش مافی لێپێچینەوە نییە لەگەڵیدا، هەر بۆیە بونی دەستورێکی هاتوچەر گرنگە
بۆ دیاریکردنی ئەرکەکانی دامەزراوەکانی حکومەت و پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی لە
هەرێم.
وتیشی: ئەگەر نییەتی
راستەقینە هەبێت، دەستور دەتوانێت زۆر کێشە چارەسەر بکات، لەوانەش یەکلایی
کردنەوەی سیستمی حکومڕانی و میکانیزمی دەستنیشان کردن و هەڵبژاردنی کەسەکان.
عەدنان عوسمان کە
پێشتر ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور بوە، جەختی کردەوە لەوەی، پێش نوسینەوەی
دەستور پێویستە لایەنە سیاسییەکان جۆرێک کۆدەنگییان هەبێت و هەروەها جۆرێک لە
سازانیش هەبێت لەسەر پێکهاتەی ئەو لیژنەی بۆ نوسینەوەی دەستور پێکدەهێندرێت.
بەوتەی ئەو هەڵسوڕاوەی
گۆڕان، نەبونی ئیرادە وایکردوە کە هەرێم خاوەنی دەستوری خۆی نەبێت، رونیشیکردەوە
کە نابێت بڕگە و ماددەکانی دەستوری هەرێم بەهیچ شێوەیەک پێچەوانەی دەستوری عێراقی
بێت.