جڤاتی‌ گشتی‌ و نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

28/01/2021

 به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌ستنی‌ كۆنفرانسی‌ ناوخۆیی‌ و پڕكردنه‌وه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ رێكخراوه‌یی‌ له‌ ئۆرگانه‌كان، هه‌ردو جڤاتی‌ گشتی‌ و نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوی‌ رۆژنامه‌وانی‌

رۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌، 28/1/2021، رۆژی‌ شه‌ممه‌ 30/1/2021، كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ و جڤاتی‌ نیشتمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ته‌وه‌ر و ئه‌جێندای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ دۆخی‌ رێكخراوه‌یی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌تایبه‌ت پرسی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆنفرانسی‌ قه‌زاكان و كۆنفرانسی‌ نیشتمانی‌ و پڕكردنه‌وه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ رێكخراوه‌یی‌ له‌ ئۆرگانه‌كان و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن.


هەواڵی زیاتر