جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە
28/01/2021
تایبه‌ت به دۆخی رێكخراوه‌یی و پرسی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسی قه‌زاكان و كۆنفرانسی نیشتمانی و پڕكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێكخراوه‌یی له ئۆرگانه‌كان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن، كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/1/2021 كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەچو.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ژوری ڕۆژنامه‌وانی پێشتر رایگەیاندبو کە كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی، تایبه‌ت به دۆخی رێكخراوه‌یی و پرسی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسی قه‌زاكان و كۆنفرانسی نیشتمانی و پڕكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێكخراوه‌یی له ئۆرگانه‌كان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جڤاتێکی روێژکارییە و گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوخۆیی و رێکخراوەییەکانی گۆڕان دەکات و سەرنج و راسپاردە و پێشنیار ئاراستەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەکە دەکات بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدرێت.