جڤاتی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ کاری فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

06/02/2021

بەمەبەستی بەدواداچون و هەڵسەنگاندن بۆ کاری فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەممە لیژنەی ژورەکان لە جڤاتی گشتی، میوانداری کاردۆ محەمەد، ڕێکخەری ژوری پەلەمانیان کرد.

پێشڕەو ڕەئوف سکرتێری جڤاتی گشتی، بەسایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند: کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەپرسی چۆنێتی کاروبارەکانی ژوری پەرلەمان و پەیوەندیە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانیان و کاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان.

سەبارەت بە کارەکانی ژوری پەرلەمان پێشڕەو ڕەئوف وتی:  ڕێکخەری ژوری پەرلەمان وردەکاری چالاکیەکانی خستوەڕوو کە لەماوەی ڕابردودا بە پرۆژە لەسەر کۆی پرسەکانی سەبارەت بە کاروبارەکانی پەرلەمانی بەهاوکاری ژوری توێژینەوەی سیاسی  هەماهەنگیان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کردوە.

هەر لە کۆبنەوەکەدا؛ ئەندامانی جڤاتی گشتی، بەدواداچون و پرسیارەکانیان لەسەر کۆی کارو چالاکیەکانی ژوری پەرلەمان، خستوەتەڕوو.

بڕیارە لەسەر بنەمای ئەم کۆبونەوەیە، چەند ڕاسپاردەیەک لەبارەی کۆی پرسەکانی سەبارەت بە ژوری پەرلەمان و کاروباری فراکسیۆنەکان لەلایەن جڤاتی گشتیەوە بە فەرمی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت.

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جڤاتێکی راوێژکارییە و گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوخۆیی و رێکخراوەییەکانی گۆڕان دەکات و سەرنج و راسپاردە و پێشنیار ئاراستەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەکە دەکات بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدرێت.


هەواڵی زیاتر