عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: به‌هۆی‌ قۆرخكارییه‌وه‌ ملیۆنان دۆلار به‌ ناڕه‌وا له‌ جوتیارانی‌ گه‌رمیان و سلێمانی‌ وه‌رگیراوه‌

08/02/2021

په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌هۆی قۆرخكاری حیزبی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سێ كۆمپانیای سه‌ماد، ملیۆنان دۆلار به‌ ناڕه‌وا له‌ جوتیارانی گه‌رمیان و سلێمانی وه‌رگیراوه.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ 2020ه‌وه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌  له‌و قۆرخكارییه‌ كه‌ ملیۆنان دۆلار زیانی‌ له‌ جوتیارانی‌ گه‌رمیان و سلێمانی‌ داوه‌، بڕیار بو كۆتایی پێبهێنرێن به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زیاتر رونكردنه‌وه‌ی‌ داوه‌ و نوسیویه‌تی‌: ساڵانە جوتیارانی سلێمانی و گەرمیان پێویستیان بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار تەن سەماد ھەیە بۆ دانەوێڵەو پێداویستیەکانیان، پێشتر چەندین کۆمپانیا داخڵی دەکرد و بەھۆی کێبڕکێوە بە نرخێکی شایستە دەفرۆشرا.. ئێستا ئاسایش سەرجەم نوسراوەکانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ ڕەتدەکاتەوە بۆ ھێنانی سەماد، جگە لە سێ کۆمپانیا، بەبێ ئەم سێ کۆمپانیایە ھیچ کەس ناتوانێت لە بازگەکانی ئاسایشی سنوری یەکێتێ و خاڵە سنوریەکان یەک تەن سەماد داخڵ بکات.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئەو سێ کۆمپانیایەی ڕێگایان پێدەدرێت بریتین لە (سەوزە بڵاخ) و (باشترین پەین) و (دڵنیایی گەرمیان)، ده‌شڵێت: ئەم قۆرخکاریە بەناوی حیزبەوە دەکرێت، داواکارم لە زوترین کاتدا کۆتایی پێبھێنیت.


هەواڵی زیاتر