پڕۆسه‌ی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندن ده‌ستیپێكرد
13/02/2021
به‌مه‌به‌ستی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پرۆسه‌ی هەڵبژاردن به به‌شداری ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ڕایگه‌یاندبو: پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، ئامادەکاریه‌كان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە تەواو بوه.
ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستانە". ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە؛ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەریان هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوەو کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەدایه.