پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌چو
13/02/2021
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13/2/2021)، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری خولی دوه‌می خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌چو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی نوێ له‌شوێنی سێ ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان به ده‌نگدان ئه‌ندامانی نوێی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژارد و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان (شێخ كامیل قادر) بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، (سه‌فین مه‌لا قه‌ره) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، (ئاسۆ ڕه‌حیم) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، هه‌ڵبژێردران.
جیاواز لە هێزە سیاسییەکانی دیکە، بزوتنەوەی گۆڕان هەیکەلیەتی رێکخراوەیی بەشێوەیەکی ئاسۆییە و بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی نیشتیمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی و دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە و بەرزترین دەسەڵاتە لەنێوان دو هەڵبژاردندا.