جڤاتی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی وەزیری بازرگانی دەکات
13/02/2021
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ ئەولەویەتی کاری وەزارەتەکەیان هەوڵدانە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی کار و رێگری لە قۆرخکاری لە بازرگانی و ناوبازاڕدا.
ئەمڕۆ شەممە (13/2/2021) جڤاتی گشتی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی میوانداری کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەت لەسەر پشکی گۆڕان، کرد.
لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی جڤاتی گشتی بەدواداچونیان کرد بۆ کارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەک پرسیاریان ئاڕاستەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کرد، لای خۆیەوە کەمال موسلیم، چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروبارەکانی وەزارەتی رونکردەوە و ئاماژەی بەو گرفت و ئاستەنگانە کرد کە لەبەردەم کاروبارەیکانیاندا هەن بەتایبەت نهبونی تاقیگهیه بۆ پشكنینی ئهو كاڵاوشمهك و خواردهمهنیانهی هاورده دهكرێن.
هاوکات هەوڵ و پلان و کارەکانی وەزارەتی خستەڕو کە بەنیازن لە ئایندەدا ئەنجامی بدەن، ئەو کارانەشی خستەڕو کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازی لە هەردو سێکتەری بازرگانی و پیشەسازی ئەنجامییانداوە لەپێناو پێشخستنی ئەو دو کەرتە و بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی کار و رێگری لە قۆرخکاری لە بازرگانی و ناوبازاڕ.