فوئاد جه‌مال: ئەوەى گۆڕان لە لامەرکەزیەت داواى دەکات، خۆى لە پەیکەر و کاری رێکخراوەیدا پەیڕەوى کردوە
13/02/2021
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: جڤات خاوه‌ن بڕیاره و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كییه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، سیستمی لامه‌ركه‌زی له‌ناو ده‌ستوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بە رونی هاتوە و کاری پێدەکرێت، ئەوەی گۆڕان لە لامەرکەزیەت بۆ سیستمى حوکمڕانى داواى دەکات، خۆى لە پەیکەر و کاری رێکخراوەیدا پەیڕەوى کردوە.
فوئاد جەمال، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند: جڤاتی نیشتمانی خاوه‌ن بڕیاره و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كییه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا بۆ هه‌رپرسێك یان روداوێك جڤاتی نیشتیمانی كۆده‌بێته‌وه، دو هه‌فته له‌مه‌وپێش جڤات كۆبوه‌وه و بڕیاری ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ ئەندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ده‌رگای گفتوگۆ و خۆكاندیدكردن له‌ڕێگه‌ی ژوره‌كانی هه‌ڵبژاردن و یاساییه‌وه کرایەوە، ئه‌مڕۆش له پرۆسه‌یه‌كی ئازاد‌دا به‌ئامادده‌بونی نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ژوره‌كانی هه‌ڵبژاردن و یاسایی و ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌چو و شوێنی ئەو سێ ئەندامە پڕکرایەوە.
وتیشی :"هه‌ر ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی نوێنه‌رایه‌تی له شار، قه‌زا و ناحیه و گوندێكی دیاریكراو ده‌كات و له هه‌مو بڕیارێكی جڤاتی نیشتیمانیدا ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوان و ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدارن".
سەبارەت بە پرسی لامەرکەزییش، ئەندامەکەی جڤاتی نیشتیمانی رایگەیاند: بە سەیرکردنى پەیکەری رێکخراوەیی و دەستورى گۆڕان ئەوە رون دەبێتەوە کە ئەم بزوتنەوەیە شێوازێکى لامەرکەزى پەیڕەو دەکات، واتە ئەوەى بۆ سیستمى حکومڕانى داواى دەکات خۆى پەیڕەوى کردوە، بە جۆرێک هه‌مو مه‌كۆیه‌ك، قه‌زا، ناحیه و شارێك، به ره‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌شه‌وه لامه‌ركه‌زیه‌تی خۆی هه‌یه بۆ كاركردن.
فوئاد جەمال کە نوێنەرایەتی رەوەندی کوردی دەکات لەناو جڤاتی نیشتیمانیدا وتیشی :"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه و گله‌یی زۆری له‌سه‌ره، به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵك ئومێدی به بزوتنه‌وه‌كه هه‌یه و له‌دڵسۆزییه‌وه ره‌خنه ده‌گرن، كه‌سانێكش هه‌ن به‌مه‌به‌ست ره‌خنه ده‌گرن ئامانجیان ناشرینكردن و شكاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.