فراكسیۆنی گۆڕان ئامادەی دانیشتنی دادگایی بەندکراوانی بادینان بون

15/02/2021

ئه‌مڕۆ سەرۆک و ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان بەشداریی یەکەم دانیشتنی دادگایی بەندکراوانی بادینان بون و سبەینێش زۆرینەی ئەندامانی فراکسیۆن ئامادە دەبن.

بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی دادگایی کردنی دەستگیرکراوانی بادینان، هەریەکە لە گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و شایان عەسکەری پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ئامادەی یەکەم دانیشتنی دادگا بون لەشاری هەولێر.

لەکاتی وەرگرتنی پشودا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان داوای لە دادوەر کرد گفتوگۆ لەگەڵ دەستگیرکراواندا بکات، بەڵام دادوەر داواکەی رەتکردەوە، بڕیاریشە سبه‌ینێ سێشەممە لەدوەم دانیشتندا زۆرینەی ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان ئامادەی پرۆسەکە ببن.

گوڵستان سه‌عید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە (سبەی) وت:"دور بەدور سڵاویان لە شێروان شێروانی و دەستگیرکراوانی تر کردوە، وتیشی ئەوان دڵخۆش بون کە ئێمەیان بینی کە لەناو هۆڵی دادگا ئامادەین".

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگا لەدادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر لەبارەی کەیسی دەستگیر کراوانی بادینان بەڕێوەچو کە حەوت کەسیان ئامادەی بەردەم دادوەربون، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان گومانیان بەرامبەر بەڵگەکانی دادگا دەربڕی و رەتیانکردەوە باوەڕ بەم تۆمەتانە بکەن کە ئاڕاستەی دەستگیرکراوانی بادینان کراون.

 

 


هەواڵی زیاتر