بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان كۆبونه‌وه

18/02/2021

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان، ره‌وشی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی، بەختیار عومەر ئەولی، رێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسییەکان، سەردانی (یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان)یان كردو له‌گه‌ڵ غه‌فور مه‌خموری،‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان و شاندێكی‌ ئه‌و پارته‌‌ كۆبونه‌وه‌

بەختیار عومەر ئەولی، بە سایتی فەرمی گۆڕانی راگه‌یاند: ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردولامان بو، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆمانکرد لەسەر رەوتی دانوستانه‌كانی‌ نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی‌ په‌یوه‌ندی‌ سیاسی‌ نێوان لایه‌ن‌ كوردیه‌كان.

وتیشی: بەگرنگی دەزانین گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەرئەنجامی بەرهەمداری هەبێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، به‌گرنگیشی‌ ده‌زانین په‌یوه‌ندی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوخۆشدا په‌یوه‌ندیه‌كی‌ پته‌و و به‌هێزبێت بۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان.


هەواڵی زیاتر