گوڵستان سەعید: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داكۆكی‌ له‌ ئازادی‌ ڕادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان ده‌كات

24/02/2021

فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (24/2/2021) سه‌ردانی كه‌سوكاری سزادراوانی‌ ده‌ڤه‌ری بادینانی‌ کرد و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئازادی راده‌ربڕین به‌لای ئێمه‌وه‌ هێڵی سوره‌.

گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەوبارەیەوە به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: فراكسیۆنی گۆڕان داكۆكی‌ له‌ ئازادی‌ ڕادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان ده‌كات لە هه‌رشوێنێك بێت، وە خۆمان به‌خاوه‌نی ئەو پرەنسیپانە دەزانین و داكۆكی لێده‌كه‌ین چونكه‌ ئازادی راده‌ربڕین به‌لای ئێمه‌وه‌ هێڵی سوره‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بن و یاسا به‌رامبه‌ر هەموان سه‌روه‌ر بێت".

سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی ده‌ڤه‌ری بادینان، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان دەڵێت: هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوە له‌گه‌ڵیدابوین و ئاگاداری‌ کەیسەکە و دانیشتنی‌ دادگاش بوین، ‌تا دواقۆناغ له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین مافه‌كانیان بپارێزین.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ به‌دواداچونی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر راگیركراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌نجام دراوه‌، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دو یاداشتی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.


هەواڵی زیاتر