فراکسیۆنی گۆڕان: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر غالب محەمەد

26/02/2021

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر (غالب محەمەد) پەرلەمانتاری گۆڕان دەکەن و داواش دەکەن هەرچی زوە تاوانباران رادەستی دادگا بکرێن.

دەقی بەیاننامەکە

بەناوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراکسیۆنی گۆڕان. داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاوڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاوڵاتیانی کوردستان لەھەر دەستدرێژی و توندوتیژیەک، تاوانکارانیش رادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزادانیان.

فراکسیۆنی گۆڕان
26/2/2021


هەواڵی زیاتر