سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەدواداچون بۆ کێشەی کرێکارانی کۆیە دەکات
03/03/2021
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و كرێكارنه‌ی کۆیە دەکات كه پێنج مانگه له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆمپانیایەکەوە موچه‌یان پێنه‌دراوه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت: داوا دەکەین یاسای کار بە خێرایی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3/3/2021)، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بەدواداچونی كێشه‌ی ئەو (120) كرێكارەکەی له نەخۆشخانە و شوێنە تەندروستیەكانی كۆیە كاری پاكردنەوە دەكەن و ماوەی پێنج مانگە كۆمپانیاکەیان موچەی پێنەداون و هەڕەشەی دەركردنیاشیان دەكات، سەردانی قەزاکەیان کرد.
گوڵستان سەعید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامی لیژنه‌کە دوای كۆبونەوە له‌گه‌ڵ كرێكارەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایاگەیاند؛ له مانگی (نۆ)ی ساڵی رابردوەوە ئەو كرێكارانه موچه‌یان نه‌دراوه‌تێ له‌كاتێكدا موچه‌كه‌یان زۆر كه‌مه و (285) هه‌زار دیناره و مانگانه‌ش به ناوی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕی (15) هه‌زار دیناریان لێبڕدراوە.
وتیشی:" بۆ پاراستنی مافی كرێكاران پێوسته ئه‌و پڕۆژه یاسایەی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆئه‌وه‌ی مافی دەستەبەری کۆمەڵایەتی كرێكاران و ماوه‌ی كاركردنیان پارێزراوبێت".
گوڵستان سه‌عید، راشیگه‌یاند: پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری كرێكارانه‌وه هه‌یه و بتوانن ئه‌و گرێبه‌ستانه نوێ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاران ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینبكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەشكرد؛ له به‌دواداچونه‌كانیان به‌رده‌وام دەبن و سه‌ردانی شوێنه‌كانی دیكه ده‌كەن بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌م كۆمپانیایانه به ئاڕاسته‌یه‌كدا ببەن کە به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و كۆمپانیاكانیش زامن بكات.