به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)وه ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ژماره‌یه‌ك تێكۆشه‌ری دێرین له كفری خه‌ڵات ده‌كات. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له عه‌باس فاتیح و چالاك مسته‌فا قایه‌چی كه دو كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ناوچه‌كه‌ن و هاوکات هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕانن، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا. ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری رایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌لاتكردنی ئه‌و دو كه‌سایه‌تییه وه‌ك رێز و وه‌فایه‌كه بۆ خه‌بات و ماندوبونیان و ئه‌و رۆڵه دیاره‌ی بینیویانه له شۆڕشی نوێ‌دا و له ئێستاشدا وەک هه‌ڵسوڕاوی چالاكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەردەوامن لە کاری سیاسی.