ئەنجومەنى قەزاى کفرى گۆڕان: لە دوای (35) ساڵ لە راپەڕین، ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاریەكان لە كفری بارتەقای قوربانیدانەكان نیە

10/03/2026

ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەبۆنەی (35) ساڵیادی راپەڕینی خەڵكی شارەكەوە بڵاوی كردەوە، ڕایدەگەیەنێت: (35) ساڵ لەمەوبەر  جەماوەری شاری کفری و هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ گزنگی خۆری بەربەیان ڕوبەڕوی دڕندەترین ڕژێمی سەردەم بەعس بونەوە و لەماوەیەکی کەمدا شارەکەیان لە بەعس و دەست و پێوەندەکانی پاکكردەوە، بەڵام بەداخەوە لەدوای (35) ساڵ حوکمڕانی کوردی هێشتا ژیانی خەڵک و موچەخۆران و خزمەتگوزاری لەشارەکەمان لەچاو قوربانیدانی خەڵکەکەی وەک پێویست نیە، ئێمە لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە بەرز ڕادەگرین دۆخی ناوچەکە لەبارگۆڕانێکی سیاسی و جوگرافی و شەڕ و ئاڵۆزییە باشترین دەرفەت بۆ میللەتەکەمان هاتوەتە پێشەوە بۆ ئەوەی ناوخۆی ماڵی کوردی ڕێکبخەینەوە لەپێناو مافەڕەواکانی میللەتەکمان و پاراستنی سەربەخۆیی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە نەتەوایەتی و دەستورییەکانی هەرێم.

دەقی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
(35) ساڵ لەمەوبەر  جەماوەری شاری کفری و هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ گزنگی خۆری بەربەیان ڕوبەڕوی دڕندەترین ڕژێمی سەردەم بەعس بونەوە و لەماوەیەکی کەمدا شارەکەیان لە بەعس و دەست و پێوەندەکانی پاکردەوە ، بەرهەمی ڕاپەڕین و خوێنی قوربانیانی ئەنفال و هەزاران شەهید هەڵبژاردنی پەرلەمان و حوکمڕانی کوردستانی بو کە لەدوای یەک کۆمەڵ ئاڵنگاری ناوخۆیی و گرفت دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرانی بەعس و ڕژێمەکەیان بەیەک جاری لەعیراق لەگۆڕنران.
لەدوای (35) ساڵ لە ڕاپەرین و حوکمڕانی کوردی بەداخەوە هێشتا ژیانی خەڵک و موچەخۆران و خزمەتگوزاری لەشارەکەمان لەچاو قوربانیدانی خەڵکەکەی وەک پێویست نیە ، ئێمە لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە بەرز ڕائەگرین دۆخی ناوچەکە لەبارگۆڕانێکی سیاسی و جوگرافی و شەڕ و ئاڵۆزییە باشترین دەرفەت بۆ میللەتەکەمان هاتوەتە پێشەوە بۆ ئەوەی ناوخۆی ماڵی کوردی ڕێکبخەینەوە و پەلەبکرێت لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکێهنانی حکومەتی هەرێم و سازان بۆ یەکتری لەپێناو مافەڕەواکانی میللەتەکمان و پاراستنی سەربەخۆیی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە نەتەوایەتی و دەستورییەکانی هەرێم و ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی چیتر مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی میللەتەکەمان و کێشەی خاک و ناوچە دابڕێنراوەکان بەپێی دەستوری هەمیشەی عیراق چارەسەربکرێت.
لەم ساڵیادە سەری ڕێز و نەوازش نەوی دەکەین لەئاست گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم ئەو تێکۆشەرانەی کە بەخەباتی نەپساوەیان ئازادی و سەربەخۆییان بۆ مییلەتەکەمان هێنا.

بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کفری

١٠ی٣ی٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر