فراکسیۆنی گۆڕان داوادەکات دادگای پێداچونەوە بەشێوەیەکی بێلایەنانە و دور لە گوشاری سیاسی بەکەیسی سزادراوانی بادیناندا بچێتەوە
04/03/2021
ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی (گۆڕان)ەوە بۆڕای گشتی
چوار ئەندام لە نوێنەرانمان ئامادەی پڕۆسەی دادگایی کردنی کەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان بوون.
لەگەڵ ئەوەی مافی ئەوەمان نیە
دەست وەربدەینە کاروباری دادگاکان، ھەمیشە داوا دەکەین دادگاکان سەربەخۆ بن ، بەڵام ئەوەی لە دانیشتنەکانی دادگا گوێبیست بووین بە بەراورد بە دانپێدانانەکان کە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە،جیاوازی و دژیەکی زۆر دەبینین، بۆیە داوادەکەین لە کاتی پێداچونەوە دا دادگا ڕەچاوی پڕەنسیپی دادپەروەری بکات بەشێوەیەکی بێلایەنانە و دور لە گوشاری سیاسیەکان بەکەیسەکەدا بچێتەوە، بڕیاری پێویستی لەبارەوە لێ بدرێت و ئازاد بکرێن.
فراکسیۆنی گۆڕان
٤/٣/٢٠٢١