ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین خه‌ڵات كران
07/03/2021
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕێز له خه‌بات و ماندوبونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پارتیزانی سنوری كفری ده‌نێت و له پای قوربانیدانیان بۆ ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، خه‌ڵاتیان ده‌كات.
له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا هه‌ریه‌ك له (قاسم ئەحمد یارە و ھیدایەت ئۆمەربلی و حەمید حەمە جان و فازل محمد) پارتیزان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)ه‌وه خه‌ڵات كران.
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت: خه‌لاتكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه وه‌ك رێز و وه‌فایه‌كه بۆ خه‌بات و ماندوبونیان و ئه‌و رۆڵه دیاره‌ی بینیویانه له شۆڕشی نوێ‌دا و له ئێستاشدا وەک هه‌ڵسوڕاوی چالاكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەردەوامن لە کاری سیاسی.