سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و ڕه‌وه‌ندی كوردی كۆبونه‌وه
07/03/2021
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و پرسی ناوخۆی، له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، شێخ كامیل قادر سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوراوانی ڕه‌وه‌ندی كوردی كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌لومه‌رجی عێراق بەگشتی و ناوچه‌كه و دۆخی هه‌رێمی كوردستان بەتایبەتی كرا و ڕۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گۆڕانكاریه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ كرا و هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان باسی لێوه‌كرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌تبو به باسكردنی گۆڕانکاری و ئەکتیڤ کردنەوەی ئۆرگانەکانی دەرەوە و ئامادەكاریەكان و خۆڕێكخستنەوەی گۆڕان بۆ كۆنفراسی نیشتمانی بزوتنه‌وەی گۆڕان.
ئامادەبوان سەرنج و پرسیار و پێشنیار و رەخنەكانیان ئاراستەی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی کرد و وەڵامی سەرجەم گۆڕان خوازان درایەوە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا گۆڕان خوازان بەڵێنیان دوپات کردەوە تا بزوتنەوەی گۆڕان داکۆکیکاری مافی ڕەوای خەڵک بێت ئەوانیش پشتیوان و داکۆکیکەربن لە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆران.