عەلی حەمەساڵح: نیه‌تێک هه‌یه هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێک راده‌ستی به‌غدا نه‌کات
05/01/2019
سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: نیه‌تێک هه‌یه له حکومه‌تی هه‌رێم، هیچ بڕه نه‌وتێک
راده‌ستی به‌غدا نه‌کات و هه‌رێمی کوردستان خۆی نه‌وته‌که‌ی بفرۆشێت، بەوەش قه‌یرانی
دارایی نه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵکو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌کانەوە خه‌ڵکی
کوردستان ده‌بێت به قوربانی.
عەلی حەمەساڵح،
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاڕاستەی
سەرجەم کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە و هۆشداریی دەدات لە ئەگەری
ئەنجامنەدانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، خەڵکی کوردستان دوچاری قەیرانی زیاتر
دەکرێت لە ئەمساڵدا.
ئاماژەی
بەوەکردوە؛ له کۆبونه‌وه‌ی سیاسی، به په‌یوه‌ندیکردن، به ناردنی نامه هه‌وڵیداوه
ئه‌م په‌یامه بگه‌یەنێت، به‌ڵام هێشتا دودڵە و ترسی هه‌یه بڕیاری تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سی هه‌رێم توشی قه‌یرانێکی قوڵ بکات، که ده‌رچون لێی زۆر قورسه له‌کاتێکدا رێگا
هه‌یه بۆ نه‌مانی قه‌یرانی دارایی و چاره‌سه‌ری یەکجاریی گرفتی موچه.
سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردوە؛ دۆخی ئابوری، گوزه‌رانی خه‌ڵک، گرفتی
موچه،
ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ستراوەتەوە به رێککه‌وتنی
هه‌رێم و به‌غدا
له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌مه بابه‌تی
گفتوگۆی
سیاسی و که‌ناڵی میدیا نییه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی کورتبینی سیاسی و نه‌بوونی
روئیایه و لەوبارەیەوە ئاشکرای دەکات کە؛ نیه‌تێک هه‌یه له حکومه‌تی
هه‌رێم، هیچ
بڕه نه‌وتێک راده‌ستی به‌غدا نه‌کات و هه‌رێمی کوردستان خۆی نه‌وته‌که‌ی
بفرۆشێت،
پێشیانوایه له‌سه‌ر به‌ڵێنێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مانگانه به‌غدا
به‌بێ راده‌ستکردنی
نه‌وت نزیکه‌ی (450) ملیار دینار ده‌داته هه‌رێم.
عەلی حەمەساڵح
رونیکردوەتەوە؛ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما وه‌زیری دارایی عێراق پێداگیری له‌سه‌ر (14%)
نه‌کردوه و به (12.6%) پشکی هه‌رێم هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان رازی نه‌بێت
به راده‌ستکردنی نه‌وت،
لەگەڵئەوەشدا هیچ
رێککه‌وتنێکی راگه‌یه‌ندراو نییه بۆ ئه‌وه‌ش که به‌غدا بێ راده‌ستکردنی نه‌وت
پاره ره‌وانه بکات، ته‌نانه‌ت ئێستا له لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی
ئه‌وه‌ن به‌بێ راده‌ستکردنی نه‌وت هیچ پاره‌یه‌ک بدرێته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ته‌رخانکراو
له بودجه‌شدا نه‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ناردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌کی نییه.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جەختی کردوەتەوە؛ له ئه‌گه‌ری نەناردنی بودجە له‌به‌غداوه
قه‌یرانێکی قوڵ له کوردستان دروست ده‌بێت، بەڵام ئه‌گه‌ر
نیه‌تی جدی هه‌بێت ده‌توانرێت پشکی هه‌رێم بکرێته (14%) و زه‌مینه‌و به‌ڵگه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستکردنی
(250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌دا، بەوەش ئه‌وکات
پشکی کورد به کۆی به‌رکه‌وته‌کان نزیکه‌ی (11) ترلیۆن دینار ده‌کات، جگه له‌وه‌ش
نزیکه‌ی (180) هه‌زار به‌رمیل ده‌مێنێته‌وه ده‌توانرێت نزیکه‌ی سێ ترلیۆن دیناری
دیکه داهات ده‌ستبخات و داهاتی ناوخۆی نانه‌وتییش نزیک ده‌بێته‌وه
له دو ترلیۆن دینار.
بەوتەی ئەو
پەرلەمانتارە؛ هه‌رێمی کوردستان به‌م رێگایە (16) ترلیۆن داهاتیه‌تی، گریمان دو
ترلیۆن کورتده‌هێنێت (14) ترلیۆن داهاته، نۆ ترلیۆن بۆ موچه‌ی بێ پاشکه‌وت، پێنج
ترلیۆن ده‌مێنێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی.
عەلی حەمەساڵح لەوبارەیەوە دەپرسێت؛
بەرپرسانی هەرێم (16) ترلیۆن دیناری بەغدا ده‌گۆڕنه‌وه بە پێنج ترلیۆن به ناوی ئابوری سه‌ربه‌خۆوە.
دەشڵێت: گومانم
نیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاو نه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشکی کورد نه‌کرێت به (14%) و رێککه‌وتن
له‌سه‌ر پشکی کورد له یاسای بودجه‌دا نه‌کرێت قه‌یرانی دارایی نه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت،
به‌ڵکو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌وە خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت به قوربانی .