ئەنجومەنی قەزای کفری گۆڕان: لەسایەی حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ئازادییەکان بەرتەسک کراونەتەوە
09/03/2021
ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەدوایی "٣٠"لەڕاپەرین وبەرێوەبردنی هەریمی کوردستان وحکومەت لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە،بەداخەوە رۆژبەرۆژ ئەم شارە دێرینەی کوردستان لەدەرەنجامی سیاسەتی ناعادیلانەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ھەرێمی کوردستان وپەراوێزخستی شار لەسەرجەم سێکتەرەکاندا وایکردووە کەشار بەروچۆڵبوون بڕوات.
راگەیەنراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان:
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان وخەڵکی تێکۆشەری کفری
ئەمرۆ ١٠/٣/٢٠٢١ کە دەکاتە ساڵڕۆژی ڕاپەرینی شاری کفری لەبەھاری ١٩٩١. لەم یادە پڕشکۆیەدا سەری ڕێزونەوازش بۆسەرجەم شەهیدانی کوردستان وڕاپەرینەمەزنەکەی گەلەکەمان دادەنوێنین وپەیمانی دلسوزی وبەردەوامی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی ویەکسانی ودادپەروەری دووپاتدەکەینەوە، لێرەوسڵاولەپێشمەرگەتێکۆشەر دێرینەکان وکەمئەندمانی سەنگەر وزیندانیانی سیاسی دەکەین.
هاووڵاتیانی بەشەرفی کوردستان، ڕاپەرین وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لەمێژووی سیاسی وخەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دژ بەزەبر وزەنگی رژێمی بەعس وسیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی وگۆڕینی جۆگرافی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی ترحیل تەبعیس وئەنفال وکیمیاباران،ئەمانەوگەلێک ھۆکاری دیکەبوونەهۆی بەرپابوونی ڕاپەرین دژ بەزوڵم وستەم وکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی بەعس لەکوردستان.
لەم یادەگرنگەدا رۆڵی پێشمەرگە پارتیزانەکان ورێکخستنەکانی کۆمەڵە لەشاروشانە چەکدارەکانی وپێشمەرگەکانی سوپای ڕزگاری کوردستان(سرک) لەبەرچاو بگرین کەڕاستەوخۆ وبەفەرمانی ڕەوانشاد"کاک نەوشیروان مستەفا"ئەندازیار وبەرنامەدارێژەری ڕاپەڕین ئەنجامدرا.
ھاوڵاتیانی شاری کفری خۆشەویست...
لەدوایی "٣٠"لەڕاپەرین وبەرێوەبردنی هەریمی کوردستان وحکومەت لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە،بەداخەوە رۆژبەرۆژ ئەم شارە دێرینەی کوردستان کەلانکەی شۆڕش و قووربانیدان بووە ویەکەم شاری کوردستان بووە کەجاڕی یەکەمین حکومەتی کوردی تێدا دراوە لەسەردەمی شێخ نەمردا، کەچی ئێستا رۆژبەرۆژ شارەکە لەدەرەنجامی سیاسەتی ناعادیلانەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ھەرێمی کوردستان وپەراوێزخستی شار لەسەرجەم سێکتەرەکاندا وایکردووە کەشار بەروچۆڵبوون بڕوات.
ڕاپەڕین لەپێناو ئازادی وبەرجەستەکردنی دادی کۆمەڵایەتیدابوو، بەداخەوە لەسایەی حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ئازادییەکان بەرتەسک کراوتەوە،بێ موچەیی ونەھامەتی وقەیرانی دارایی یەخەی بەهاوڵاتیان گرتووە.
ئەم شارە سەرباری دەوڵەمەندی لەڕووی سامانەسروشتییەکەوە کەچی نەتوانراوە سوودی لێوەرگیریت، بەپێچەوانەوە خزمەتی نەکراوە،بەڵکو بووەتە ھۆی زیادبوونی کێشەوگرفت بۆدانشتووانەکەی،هاوکات بووتە هۆی ودەوڵەمەندبوونی کۆمپانیای حزب وبەرپرسەکانی . بۆیە لێرەوە ولەم یادەدا جەخت لەسەر خزمەتکردنی شاردەکەینەوە وپێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم وئیدارەی گەرمیان ئاوڕی جدی لەم شارە بێنازە بدەنەوە وناکرێ لەمە زیاتر ئەم شارە پەراوێزبخرێت.
بزوتنەوەی گۆڕانیش وەک ھێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان کەبەشدارە لەحکومەتدا،ھەمیشە دەنگی دلێر بووە بۆئەوەی کەخەڵک بەباشترین شێوە خزمەت بکریت، و رێگە نەدرێت دزی وقاچاغچێتی لەدەروازەکان بکرێت، هاوکات جەخت دەکاتەوە لەسەر چاکسازی لەسەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی لە پێناوخەڵکی کوردستانجەخت لەسەر شفافبوونی سەرجەم داھاتەکانی نەوت وناوخۆ و دەروازەکان بەزووترین کات. هەروەها پێویستە لەسەر حکومەتی هەریم رێکبکەوێت لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەپێناو بەژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان.
دووبارە سەری ڕێزونەوازش بۆشەھیدانی کوردستان وڕاپەرین
سوپاس ووەفا بۆئەندازیاری ڕاپەرین
١٠/٣/٢٠٢١
ئەنجومەنی قەزای کفری
بزوتنەوەی گۆڕان