خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ خانه‌واده‌ی‌ بزوێنەری‌ راپەڕینی‌ شاری‌ كفری‌

10/03/2021

لەساڵڕۆژی راپەرینی شارەکە، مەکۆی کفری بزوتنەوەی‌ گۆڕان ماڵی عەلی‌ سور شەھیدی فەرماندە و بزوێنەری راپەرین لەکفری بەسەردەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی‌ رزگارکردنی شاری کفری، ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی‌ گۆڕان و پێشمەرگە دێرینەکان ماڵی فەرماندە و پێشمەرگەی پارتیزان شەھید عەلی سوریان بەسەرکردەوە کە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و پارتیزانی لە ناوچەی گەرمیان و کفری رۆڵی کاریگەری ھەبوە.

هاوکات لە رزگارکردنی شاردا پێش دەستپێکی راپەرین لەگەڵ ھاورێ پارتیزانەکانی رۆڵی سەرەکی و بزوێنەریان ھەبوە و لە دوای راپەرینش یەکێک بوە لەو فەرماندانەی‌ کە بەرگری‌ لە شاری کفری کردوە
تا رادەستی رژێم نەکرێت.

مەکۆی‌ کفری‌ بەو بۆنەیەوە رێزلێنانی شکۆ و شەرەفەمەندی پێشکەش بە خانەوادەکەی‌ کرد.


هەواڵی زیاتر