ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕ: پێداگرین لەسەر پرسی ئازادیە گشتیەکان
11/03/2021
ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕی بزوتنەوەی گۆڕان، پرسە ناوخۆییەکان و ڕەوشی سیاسی و ئابوری و ئازادیە گشیتیەکان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 11\3\2021 ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕی بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی باژێڕوانی مەکۆ کۆبونەوە.
بەشداربوان لە کۆبونەوەکەدا هەولەکانیان بۆ سەرخرستنی کارنامەو ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە لە خزمەتی هاوڵاتیانە دوپاتکردەوە.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵەکانی تیم و فراکسیۆنەکانی گۆڕان بۆ بەرژەوەندی گشتی گفتوگۆی لەبارەوە، ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕ دەشلێن؛ پرسی ئازادیە گشتیەکان و چاکسازی دوپرسی گرنگ و هەستیارن و بزوتنەوەی گۆڕان پێداگرە لەسەریان.
تایبەت بە پرسە ناوخۆییەکان ئەنجومەنی قەزای شارباژێر پشتیوانیان بۆ هەوڵەکانی تیمی گۆڕان لە حکومەت و فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتکردەوە.