ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕ گفتوگۆی پرسە ناوخۆییەکان دەکەن
14/04/2021
بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکاری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە تایبەتبو بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕێکخراوەی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕ وەک ئۆرگانێکی ڕێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆی و نوێبونەوە و هاتنەپێشەوەی وزەی نوێیان بە کۆتا هێناوە و ئامادەی تەواویان بۆ ئەو پرسە خستەڕوو.
تایبەت بە سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕ، ئامادەییان پیشاندا.