ئەنجومەنی قەزای کەلار؛ کاری هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری بۆ خزمەتی چاکەی گشتی بە گرنگ دەزانین
12/03/2021
ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ پیرۆزبای کردنی کۆتایهێنانی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، سەردانی مەڵبەندی شەشی کومەڵ یان کرد.
ڕۆژی پێنجشهممه 11\3\2021 شاندێکی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی فەیسەڵ حاجی حەسەن باژێروانی مەکۆی کەلار و ئەنوەر حهمەلاو ئەندامی جڤاتی گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی مەڵبەندی شەشی کومەڵی دادگەریان کردوو لەگەڵ حەسەن محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی شەشی کومەڵ، کۆبونەوە.
شاندی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای پیرۆزبای داواکاربون کۆمەڵی دادگەری وەک هەمیشە پشتیوانی ڕەوتی چاکسازی بێت لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی خزمەتی چاکەی گشتی.
لە کۆبونەوەکەدا شاندی بزوتنەەی گۆڕان پەیامی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ کۆمەڵی دادگەری دوپاتکرەوە و ڕایانگەیاند: هیوادارین کۆمەڵ رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبێ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بنەڕەتیەکان، هاوکاتیش پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بە پێویست دەزانین لەم قۆناغە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دا .
هەردوولا بەگرنگیەوە باسیان لە پەیوەندی نێوانیان کردهوهو جەختیان لەزیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی و کارو پرۆژەی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و کومەڵی دادگەری کوردستان کردەوە.