باژێروانی كەلار: پێشوازی هەڵسوڕاوان لە دیداری گۆڕانخوازان و جوڵەكانی بزوتنەوەكە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی ویستی بەهێزبوونەوە
05/10/2025
رۆژی
شەممە (٤ی١٠ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد
مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی شاندێك بۆ نزیکبونەوەی زیاتر و
کۆبونەوە لەگەڵ خەڵك و هەڵسوڕاوانی سنورەكە، سەردانی هەریەك لە قەزای دەربەندیخان
و قەزای كەلاری ناوەندی گەرمیانی كرد و لەلایەن ژمارەیەكی بەرچاوی هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانەوە
پێشوازیان لێكرا و لە كۆمەڵێك دیدار و كۆبونەوەدا بەرنامەی نوێی بزوتنەكەی
روونكردنەوە بەتایبەت دوای دیداری بەرفراوانی گۆڕانخوازان.
لای
خۆیەوە مەریوان رەحیم باژێروانی كەلاری بزوتنەوەی
گۆڕان، لەبارەی سەردانەكەوە رایگەیاند: كاك دانا بە ئێمەی گەرمیانی غەریب نیە و تا
ئێستا شووێن دەستی خزمەتی بە گەرمیانەوە دیارە و هەڵسوڕاوانیش پاڵپشتی هەنگاوەكانی
دەكەن بۆ سەرپێخستنەوە و بەهێز كردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.
دەشڵێت: پێشوازی هەڵسوڕاوان چ لە دیداری گۆڕان چ لەم
سەردانانەدا ئاماژەیە بۆ بەردەوامی بزوتنەوەی گۆڕان ویستی خەڵك و گۆڕانخوازان بۆ
پشتیوانی بزوتنەوەكەیان بەتایبەت بۆ ئەم قۆناغە كە بۆشاییەكی گەورە هەیە لە گۆڕەپانی
سیاسی و پاڵپشتی خەڵك.