مەکۆی کەلار و کفری: پێکەوە خزمەتى خەڵک و سنورەکەمان بکەین

09/07/2024

مەکۆی کەلار و کفری بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لە کارى پێکەوەیی دەکەنەوە بۆ خزمەتى خەڵک و سنورى گەرمیان.
ئەمڕۆ (٩ى٧ى٢٠٢٤) شاندێکی مەکۆی کفری بە سەرپەرشتی رۆڤان سەروەت سەردانی مەکۆی کەلاری کرد و لەلایەن مەریوان ڕەحیم، باژێروان و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستە و ئەنجومەنی قەزای کەلارەوە  پێشوازیان لێکرا.

لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هاوڵاتیان و داواکارییەکان و خزمەتگوزارییەکان کرا و جەخت کرایەوە لە پشتیوانى داوا رەواکانى خەڵک و دوپاتکرایەوە کە لاى بزوتنەوەى گۆڕان خەڵک سەنتەرە و پێویستە هەمو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى خزمەتکردنیان بێت.

هەروەک ئەنجومەنى قەزاى کەلار و کفرى بزوتنەوەى گۆڕان هەماهەنگی و کاری پێکەوەییان دوپاتکردەوە بە راوێژ و هەماهەنگى لەگەڵ تیمی حکومەتی خۆجێی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەئامانجی خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتیانى سنورەکە بێ جیاوازى و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و قۆخکارى و فشارکردن بە ئاڕاستەى ئەنجامدانى پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى لە سێکتەرە جیاوازەکان و و رەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان و دەرچوانى دانەمەزراو.


هەواڵی زیاتر