ئەنجومەنی قەزای کفری گۆڕان بەشێک لە تێکۆشەرانی گەرمیان خەڵات دەکات

27/03/2021

ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان، لەپای ماندوبون و خەباتی ڕابردوویان بەشێک لەتێکۆشەرانی سنوری گەرمیان خەڵات دەکات.

لە ساڵیادی ڕاپەڕین و ئازادکردنی کفری و گەرمیانەوە ئەنجومەنی قەزای کفری بەردەوامە لە بەسەرکردنەوە و ڕێزگرتن لە ماندوبونی ئەوکەسانەی لە شۆڕشی نوێدا ڕۆڵیان هەبوەو هەریەک لە( عاسی ئیبراھیم، جەلال جەعفەر، سەمەد ھۆمەربلی) خەڵات کران.

لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان، هاتوە: تێکۆشەرانی میلەتەکەمان شایەنی ڕێزن کە شۆڕشیان بۆ بەرژەوەندی کەسی نەکردوە و بەردەوام لە خزمەتی خەڵکدابون.


هەواڵی زیاتر