هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە کەلار: کاری تیم و فراکسیۆنەکانی گۆڕان بۆ خزمەتی چاکەی گشتیە
27/03/2021
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەلار ڕایدەگەیەنن؛ تیم و فراکسیۆنەکانی گۆڕان وەک هەمیشە کارەکانیان لە خزمەت چاکەی گشتیدایەو پشتیوانیانین.
ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوراوانی کەلار کۆبویەوە و دواین پرسە سیاسی و ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لە کۆبونەوەکەدا خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسەناوخۆییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو بۆچونی هەڵسوڕاوان لەسەر شێوازی خۆڕێکخستنەوەو کاراترکردنی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە وەرگیرا.
ئامادەبوان بۆچونەکانیان لەسەر شێوازی کاری حکومی و پەرلەمانی تیمەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو ڕایانگەیاند: پشتیوانی هەڵوێست و کارەکانی نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانین لە حکومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەوبەدواداچونانەی کردویانەو ئەوکەیسانەی کاریان لەسەر کردوە بۆ خزمەتی چاکەی گشتین.
سەبارەت بە دۆخی ڕێکخراوەیی، هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەلار، جەختیان لە بەردەوامی کارەکانیان کردەوە بۆ سەرخستنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەتدا و چاکسازی لە سەرجەم پرسەکانی دیکەدا.