فراكسیۆنی گۆڕان 16 پێشنیازه‌یاسا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
31/03/2021
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان 16 پێشنیازه‌یاسا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.
گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پێشنیازهیاساكان رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری خۆمان به‌پێویستمانزانی له‌رێگه‌ی یاداشت و پێشنیازه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندیدارن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكرێت و كاری پێبكرێت.
وتیشی، گرنگترین خاڵه‌كانی پێشنیازهیاساكهمان بریتین له: پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌ڵگه نامه له هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازه‌یاسای راگه‌یاندنی پشوی هه‌موو ساڵێك له رۆژی 9ی شوبات وه‌ك رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشنیازه‌یاسای دڵنیای و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان.
سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانی دیكه‌ی پێشنیازهیاساكانی فراكسیۆنی گۆڕان گوڵستان سه‌عید وتی: هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی پێشنیازمان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی، پێشنیازه‌یاسای مافی منداڵ و بیمه‌ی ته‌ندروستی حكومی له هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازه‌یاسای ده‌سته‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و كۆمپانیای كوردستان بۆ پاڵاوتنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی، گرنگترین ئه‌و پێشنیازانه‌ن كه دهیانخهینهرو.