دیداری ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
10/04/2021
بۆ گفتوگۆكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی دواین هه‌نگاوه‌كانی كاری هه‌مواری ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی له سلێمانی، (دیداری دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان) بۆ نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سازكرا.
دیدار عه‌بدولكه‌ریم سه‌رپه‌رشتیاری ژوری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سایتی گۆڕانی وت "ئامانج له دیداره‌كه ڕونكردنه‌وه‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی بوو كه تێیدا، مامۆستا جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئامانج و گرنگی دیداره‌كه و هه‌مواری ده‌ستوره‌كه‌ی ڕونكرده‌وه".
وتیشی: له دیداره‌كه‌دا پانێڵسته‌كان هه‌نگاوه‌كانی كاری لیژنه‌كانی هه‌مواری ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان خسته‌ڕو و به به‌شداری ئاماده‌بوانیش گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
دیداری ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری پانێل د.هۆشیار عومه‌ر عه‌لی رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و پانێڵسته‌كان شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فاسه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سته‌م كامیل رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌كان و كاردۆ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژووری په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن ژوری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و به هاوكاری هه‌ردوو ژوری كارگێڕی و دارای و ڕۆژنامه‌وانی، سازكرابوو.