ئەنجومەنی قەزای دوكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه
11/04/2021
ڕێكخستن و ئۆرگانه جیاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆی و به‌ستنی كۆنفڕانسه‌كان، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا و بۆ گفتوگۆكردنی پرسه ناوخۆییه‌كان، ئەنجومەنی قەزای دوكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
ئەنجومەنی قەزای دوكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌سه‌رپه‌رشتی( محمد حاجی عمر) باژێروانی قەزای دوکان، ڕۆژی شه‌ممه 10/4/2021 بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکاری بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و خۆڕێکخستنەوەو بەڕێوه‌چونی کۆنفرانسی نیشتیمانی، کۆبونەوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بازنه و ڕایه‌ڵه‌كانی سنوره‌كه ڕاسپێردران ئاماده‌كاری ته‌وا و بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه ناوخۆییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان له‌سه‌ر خۆڕێكخستنه‌وه ناوخۆییه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی كاری ئۆرگانه‌كان خسته‌ڕوو.