ئەنجومەنی قەزای دوکان بانگەواز و پڕۆسەی ئاشتەوایی گۆڕان تاوتوێ دەکات

25/02/2023

ئەنجومەنى قەزاى دوکانى بزوتنەوەى گۆڕان گفتوگۆ لەبارەى سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایی و کارى پێکەوەیی و چۆنیەتى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەکە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (2023/2/25)، بەسەرپەرشتی باژێروانى مەکۆی دوکان، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزا بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆسەى ئاشتەوایی و خۆ رێکخستنەوە بەڕێوەچو.

لەکۆبونەوەکەدا کۆتا ئامادەکاریەکانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەى جڤاتى نیشتیمانى و دیاریکردنی ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆ قۆناغی نوێ و دەستپێكردنی دیدار و بەسەركردنەوەی گۆڕانخوازان لە سنورەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەن سەرنج و تێبینییەکان خستەڕو، هاوکات ئامادەییان دەربڕی بۆهەر ئەرک و بەپرسیاریەتیەک لە ئەستۆیان بێت بۆ کارى پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر