كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانس و ئەنجومەنی قەزا و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە دوكان

25/06/2022

ئەمڕۆ شەممە (25/6/2022 )، کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى گۆڕان لەگەڵ ئەنجومەنى قەزاى دوكان و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانس و وەرگرتنی راو پێشنیازی گۆڕانخوازان.

ئەوە لەكاتێكدایە، بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات و را و پێشنیاری گۆڕانخوازان وەردەگرێت.


هەواڵی زیاتر