دەستەی بەڕێوەبەری ئه‌نجومەنی قەزای چۆمان کۆبونەوە

14/04/2021

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 14-4-2021، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزای چۆمان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ناوخۆییەکان کۆبونەوە.

بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی سیاسی و پرسی خۆڕێکخستنەوەو بەڕێوه‌چونی کۆنفرانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی، ئەنجومەنی قەزای چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە کۆبونەوەی ئاسای مانگانەیان ئەنجامدا.

ئامانج لە کۆبونەوەکە پرسی هەڵبژارنه‌ ناوخۆییەکان و ئامادەکاریەکانی ئەو هەڵبژاردنە بوو.

باژێڕوانی چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکە وتی: ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان باشبونی دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان و بوژانەوەی بازاڕە بۆ خزمەتی چاکەی گشتی.

وتیشی: ئامانجی کاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕونەو بە پشیوانی دڵسۆزانمان بەهەمان نەفەسی خزمەتکردن بەردەوام دەبین.


هەواڵی زیاتر