ڕاگەێندراوێک لە ئەنجومەنی قەزای چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
14/03/2020
سەبارەت بەڕەوشی تەندروستی وسەلامەتی گیانی هاونیشتمانیانمان بەپێویستمان زانیی ڕاگەێندراوێک بڵاوبکەینەوە تایبەت بەو دۆخەی هەرێم وجیهانیش کەپێیدا تێدەپەڕێت سەبارەت بەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ڕۆژانە ئێمە ئاگاداری ئەو ڕەوشەی جیهانین لەڕێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بڵاوکراوەی نوێ وڕێنمایی نوێی تەندروستی دەردەکات، لەهەمان کاتیشدا سەبارەت بەخۆپاراستن وڕێگریکردن لەتەشەنە سەندنی ڤایرۆسەکە ئاگادار دەکرێینەوە کەوا چاوکراوەبین وگیانی برایەتیمان لەگەل تیمەکانی تەندروستی ولایەنی پەیوەندیدار بەهێزتربکەین.
ئاشکرایە هاوشێوەی وڵاتانی ئیقلیم ونێودەوڵەتیش حکومەتی هەرێمیش بەردەوام لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی وتیمەکانی تەندروستیەوە ڕێنمایی وبڵاوکراوەی تازە دەردەکات لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان وبۆخۆ بەدوور گرتن لەبڵاوبونەوەی پەتای قایرۆسەکە....
ئێمەش وەک بزوتنەوەی گۆڕان دەمێکە لەگەل یەکەم بەیانی بزوتنەوەکەمان کۆی گشتی کۆبونەوەکانی تایبەت بەڕێکخستنە حیزبییەکانمان هەڵپەساردووە وپابەدیشین بەو بڕیارەی سەروی خۆمان، لەهەمان کاتیشدا ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەری وئەنجومەنی قەزا لە سنوری چۆمان بەپێویستمان زانیوە کە کەداوا لە هاوڵاتیان ودانیشتوانی سنوری قەزاکەمان بکەین پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن، لەهەمان کاتیشدا ئێمە؛
۱ ـ ئامادەی هەر جۆرە هاوکاریەکی تیمەکانی تەندروستی ولایەنی پەیوەندیدارین سەبارەت بەقەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە وڕێگری کردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
۲ ـ ئامادەییمان تێدا هەیە هەماهەنگ بین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وڕێکخراوە تەندروستییەکان لەبڵاوکردنەوی هوشیاری لەسنوری قەزاکەمان.
۳ ـ بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبین لەگەل دەزگا ئەمنی ولایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت
٤ ـ هەرکارێک بەئێمە بسپێردرێت بەخۆبەخشی ئامادەین لەڕاپەراندنی لەپێناو سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیانی سنورەکەمان، تەنانەت ئەگەر شەونخونیش بێت.
٥ ـ پابەندیش دەبین تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی حکومەت، لەهەمان کاتیشدا داوا لەهەڵسوراوەکانمان دەکەین پابەندی یەکە یەکەی تەواوی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن
لەکۆتاییشدا داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار وحکومەت ئەوەیە کەوا بەوریاییەوە مامەڵە لەگەل سنوری "مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران" بکات، چونکە ئاشکرایە کەوا هەرێمی کوردستان یەکەم دەروازەی ئاڵوگۆری بازرگانییە هەیەتی لەگەڵ وڵاتی ئێران، بۆیە پێویست دەکات حکومەت ڕێکاری توند ولێژنەی باڵای بۆ پێکبهێنێت بۆچاودێری کردنی مەرزەکە....
لەگەڵ ڕێزدا
ئەنجومەنی قەزای چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان
۱٤ ـ ۳ ـ ۲۰۲۰