جڤاتی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژارده‌كانی هاوپه‌یمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات
17/04/2021
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كان ده‌كات و دواین هه‌نگاوه‌كانی خۆڕێكخستنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان گفتۆگۆده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی بۆ تاوتوێكردنی پرسه ناوخۆییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17/4/2021 جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی و ئاسۆ ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كۆبونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاسۆ ڕه‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، باسی له ڕێكخستنه‌وه‌ی ئاماری ڕێكخستنه‌كان و ئاماده‌كاری ئه‌نجه‌مه‌نی قه‌زاكان و بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی و وتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی به‌ره‌وپێشچونی باشیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
سه‌باره‌ت به پرسی هاوپه‌یمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاسۆ ڕه‌حیم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ر پرسێكه‌وه بڕیاربدات، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی بڕیارده‌دات و هه‌ر هه‌نگاوێكمان به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تی چاكه‌ی گشتی ده‌بێت و ئه‌و پێشنیارانه‌مان له‌لا په‌سه‌نده كه ده‌چنه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كۆنفرانسی نیشتیمانی و پرسی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی بۆچونه‌كانیان خسته‌ڕو و گفتۆگۆی پێشنیاره‌كان كران.