گۆڕان لە کفری: پەراوێزخستنی کفری زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی ئەمنی و سیاسی ناوچە جێناکۆکەکانیش

19/04/2021

ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان، ئیدانەی هێرشە موشەکیەکەی کفری دەکات و پەیامێک ئاڕاستەی ئیدارەی ناوچەکە و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی هەریم دەکات و دەڵێن، فەرامۆشکردنەی  شار و پەراوێزخستنی و بایەخنەدان بەلایەنی خزمەتگوزاری و ئەمنی قابیلی قبوڵکردن نیە.

ڕاگەیندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
ھاونیشتمانیانی شاری کفری خۆشەویست..

بەداخەوە ئێوارەی دوێنێ ١٨/٤/٢٠٢١ چەند (کاتیۆشا) یەک ئاراستەی شاری کفری کرا لە ئەنجامدا ھاوڵاتیەک بریندار بوو و زیانی مادی بەر ئەو شوێنانە کەوتن. ئێمە لە ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان ویڕای ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکە و کارەقێزەونانەی  کە بەهێرش و کاتێۆشا باران کردنی شارەکەمان لەلایەن دەست و تاقمێکی نادیار و بەئامانج کردنی هاووڵاتیان و بریندار کردنیانیان جگە لەکارێکی ترسنۆکانە هیجی تر نین، هاوکات لێرەوە ڕووی دەمان لەئیدارەی ناوچەکە و هەرسێ و سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی هەریم دەکەین کەچیتر ئەم فەرامۆشکردنەی  شار و پەراوێزخستنی و بایەخنەدان بەلایەنی خزمەتگوزاری و ئەمنی قابیلی قبوڵکردن نیە و ناکرێت ئەم شارە و خەڵکەکەی بەو جۆرە تەماشابکرین و مامەڵەیان لەگەڵدا بکریت ئەمەش زەنگێکی مەترسی دارە بۆ ئایندەی ئەمنی و سیاسی ناوچە جێناکۆکەکان و کفری بەتایبەتی، بۆیە لێرەوە داواکارین کاری جدی بۆ شار و پاراستنی بکرێت و خەمی دانیشتوانی بخورێت و جێگای نیگەرانی قوڵیشمانە کە ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە بێ دەنگن لەم خەرقە ئەمنیە کەکراوە، بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە دڵتەنگی خومان لەم بارودوخە دەردەبرین، هەروەها هیوای زووچاکبونەوەش بۆ بریندای ڕووداوەکە دەخوازین.

بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کفری
١٩ نیسانی ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر