هۆشیار عومەر عەلى: دەرکەوت بەشێک لەوانەى کە ڕەخنە لە گۆڕان دەگرن مەرامى تایبەتییان هەیە

29/04/2021

ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان هۆکارەکانى رۆیشتنى کادر و هەڵسوراوانى پێشووى بزوتنەوەکە بۆناو حزبەکانى دیکە ئاشکرا دەکات، دەشڵیت دەرکەوت ئەوانەى رەخنەمان لێ دەگرن مەرامى دیکەیان هەیە.

هۆشیار عومەر عەلى، ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە چاو پێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کاتێک بزوتنەوەى گۆڕان دامەزرا خەڵک لەحزبەکانى ترەوە هاتنە ناوبزوتنەوەى گۆڕان، بەڵام نەبو بە بابەتى هەواڵ، چونکە وێنەکە بەوشێوەیەیە ئەوەى دەچێتە ناو حزبەکانى دیکە لە پێناوى بەرژەوەندی تایبەتیدا دەڕوات.

ئەو بەرپرسەى بزوتنەوەى گۆڕان هۆکارى رۆیشتنى چەند هەڵسوڕاوێکى پێشوى بزوتنەوەکەى بۆناو حزبە دەسەڵاتدارەکان ئاشکراکرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەو دیاردەیە پەیوەندیە بەچەند هۆکارێکەوە هەیە، هەیە لەترسا و لەپێناوى پاراستنی ژیانی خۆیدا رۆیشتوە، یان لە دۆسیەیەکی گەندەڵی تێوەگلاوە و ئێمە ناتوانین بیپارێزین، حاڵەتى دیکەشى تێدایە کە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆیانەوە هەیە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، دەرکەوت بەشێکی زۆر لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن لەبەر کۆمەڵێک لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی، لە بنەمادا مەرامی تایبەتى یان هەیە.


هەواڵی زیاتر