ئەنجومەنی قەزای دوکان کۆبونەوە

08/05/2021

ئەنجومەنی قەزای دوکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەی بەکر بایز هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە و پرسە سیاسی و ناوخۆییەکان و پشتیوانیکردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ کران.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا هاوپەیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گفتوگۆ کرا و بەشداربوان ڕایانگەیاند، پشتیوانی بڕیارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، بە ئامانجی خزمەتکرنی خەڵکی کوردستان لەڕێگەی کاندیدەکانی ئەو هاوپەیمانێتیەوە.

تایبەت بە پرسە سیاسیەکان، بەشداربوان لە کۆبونەوەکەدا، دواین هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانیان بە گرن وەسفکرد کە پشتیوانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادیە گشتیەکانی دوپاکردوەتەوە.


هەواڵی زیاتر