عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هاوكاری رێكخراوی هیوای هه‌ژاران ده‌كات
19/01/2019
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ڕێی بڕه‌پاره‌یه‌ك له خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاریی خولی رابردوی
په‌رله‌مان، هاوكاری رێكخراوێكی تایبه‌ت به یارمه‌تیی هه‌ژاران ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و چه‌كی بانكییه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی عه‌لی
حه‌مه‌ساڵحی پێ وه‌رگیراوه، كه وێنه‌یه‌كی ئه‌و چه‌كه بانكییه ده‌ست
(سبه‌ی) كه‌وتوه، ده‌ركه‌وتوه كه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕی (35) ملیۆن و
دوسه‌د هه‌زار دیناری له پاداشتی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاری به‌خشیوه
به رێكخراوی هیوای هه‌ژاران.
رێكخراوی هیوای هه‌ژاران رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیی خێرخوازییه و
له‌ماوه‌ی رابردودا و به ئێستاشه‌وه پردێكی باش بوه له گه‌یاندنی
هاوكاری بۆ كه‌سانی هه‌ژار و لێقه‌وماو، له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه بە ئەمانەتەوە ئەو برە پارەیە لە
پڕِۆژەیەكی بەردەوامدا بەكار ده‌هێنرێت كه زۆرترین خزمەت بە ھەژاران و
مناڵان بكات لەئایندەدا.