عەلى حەمە ساڵح: دانیشتنى هەفتەى داهاتوى پەرلەمان تایبەت دەبێت بە مامۆستایانى وانەبێژ

25/05/2021

ئەندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات کە لە هەفتەى داهاتودا دانیشتنێکى پەرلەمانى کوردستان تایبەت دەبێت بەمامۆستایانى وانەبێژ.

عەلى حەمەساڵح، ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئاگادارکراونەتە کە دانیشتنى رۆژى (2/6/2021)  تایبەت دەبێت بە مامۆستایانى وانەبێژ.

هەر پەیوەیست بە دامەرزاندنى مامۆستایانى وانەبێژ، ئەو ئەندامەى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ بەشێوەیەکى فەرمى لە بارەى پلانى حکومەتى هەرێم بۆ دامەزراندنیان پرسیارى ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کرد.


هەواڵی زیاتر