شاندێكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

27/05/2021

پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە 26/5/2021 وەفدێکی  مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نەتەوەیی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی جه‌بار میرزا رۆسته‌می  سكرتێری حیزب، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن ژووری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتی بو له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانی چاكسازی و مه‌به‌سته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر كاركردن بۆ یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی و چاكسازییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان و بواره‌كانی ژیان و پته‌وكردنی بنه‌مای حكومه‌ت و حوكمڕانی پێشكه‌وتوانه‌ی ئه‌وتۆ بەجۆرێک کە له‌ ئاست به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتی و نه‌ته‌وه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا بێت.

 


هەواڵی زیاتر