گوڵستان سه‌عید: داوامانكردوه‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌ لێبڕینی‌ موچه‌ ئه‌نجام بدرێت

29/05/2021

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان داوایكردوه‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ساز بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی‌ فرامسیۆنی‌ گۆڕان  نیگه‌رانی خۆی له‌ بۆچونی هه‌ندێك فراكسیۆن و هێزی سیاسی نیشاندا كه‌ هێشتا له‌ ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری تێنه‌گه‌یشتون. وتیشی‌: سەبارەت بە هەڵویستی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەمەڕ بەردەوامبون لە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند: داوامان کردووە دانیشتنێکی تایبەت لە پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت، واژۆمان کۆکردوەتەوە کە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە پەرلەمانی کوردستان و بۆمان ڕون بکەنەوە کە بۆچی ناتوانن موچە بدەن، چونکە نرخی‌ نه‌وت به‌رز بوه‌ته‌وه‌ و بەردەوام بازرگانی لە نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێدا هەیە و باج و گومرگ دەسەنن، ئیتر بۆچی ئەم داهاتە زیاد ناکەن؟ ئەرکی پەرلەمانتارە کە دەبێت نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت و جگە لە موچە دەبێت هەلی کاریش بڕەخسێت."

سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت" کاتێک کە ڕەخنە دەگرین و بەدواداچون دەکەین و ڕاپۆرتمان هەبێت لەسەر گەندەڵی و قاچاخچێتی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی نشتیمان، پێمان دەڵێن ئێوە لە حکومەتن نابێت قسە بکەن ئەمەش گرفتێکی گەورەیە، ئەگەر دڵسوزی ئەم وڵاتەی خۆمان بین دەبێت بە هەمومان چارەسەری بکەین داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە ئەگەر دەیانەوێ ئەم دەزگایە دەزگایەکی کارا بێت کە دەزگای پەرلەمانی خەڵکی کوردستانە دەبێت بەدواداچون بکرێت و لێپرسینەوە هەبێت و ڕاپۆرت لەهەر ڕوداو و کارێکی نەخوازراو ئەگەر پەیوەندی بە وەزیرەکانی ئێمەشەوە هەبێت بکرێت و بانگهێشتیان بکەن"


هەواڵی زیاتر