کۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەزای کفری بەرێوەچوو

01/06/2021

ئێوارەی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ لەمەکۆی کفری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی بازنە و ڕایەڵەکان و نوێنەری کۆنفراسی نیشتیمانی تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاروباری حکومەتی خۆجێیی و گۆڕانکارییەکان.


هەواڵی زیاتر