وەفدێکی ئەنجومەنی باژێروانی کفری بزوتنەوەی گۆڕان سهردانی قایمقامی نوێی قەزاكه دهكات
02/06/2021
بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی قایمقامی قەزای کفری، ئەمڕۆ چوارشهممه 2/6/2021 ، وەفدێکی ئەنجومەنی باژێروانی کفری بزوتنەوەی گۆڕان بە ھاوڕێیەتی بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی و کشتوکاڵ و چاودێری کۆمەڵایەتی گەرمیان سەردانی بەرێز شەماڵ نامیق قایمقامی قەزای کفریان کرد.
لە دیدارێکدا وەفدەکەی گۆڕان ھیوای سەرکەوتنیان بۆ قایمقامی نوێی قەزای کفری لە ئەرکە نوێیەکەی خواست لەپێناو خزمەتی شارەکەدا، لەبەرانبەریشدا قایمقامی نوێ بەڵێنی خزمەت و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولای بە پێویست زانی و سوپاسی سەردانەکەی کرد.