گۆڕان: جێبەجێکردنی کارنامەکە گرنگە نەک وەرگرتنی پلە و پۆست
26/01/2019
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریی کردنی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێداگریی
لەسەر کارنامەیەکی هەمەلایەنەی گشتیگر دەکات کە بەرنامەی سیاسی ئەو لایەنانە
لەخۆبگرێت کە بەشداریی حکومەت دەکەن.
کارنامە چییە؟
کارنامە، بریتیە لە کۆمەڵێک ئایدیا‌و پلان و هەنگاو، کە لەلایەن حکومەت و
دامەزراوەکانییەوە دیاری دەکرێت و دەکرێتە بنەمای بڕیاردان لە حوکمڕانیدا بۆ
ئێستا‌و ئایندە. کارنامە مانایەکی گشتگیری هەیەو بوارەکەی فراوانتر‌و بۆ ماوەیەکی درێژە، بەڵام
ئەجێندا بۆ کارێکی دیاریکراو و ئەرکێکی بچوکتر و سنوردارە.
بۆ حوکمڕانی و کاروبارەکانی دامەزراوەکانی حکومەت، دەکرێت جێبەجێکردنی
کارنامە پۆلێن بکرێت بۆ کورتخایەن و مامناوەندو درێژخایەن، بەپێی ئەو پۆلێنە
کارنامە جێبەجێدەکرێت.
حکومەتی هەرێم
لە ساڵی (1991)دا خەڵكی كوردستان بەئامانجی رزگاربون لە زوڵم و زۆرداری
رژێمی بەعس راپەڕینیان کرد، بەهیوای ئەوەی دەسەڵاتێكی خۆماڵی كوردی خزمەتیان بكات،
لەو چوارچێوەیەدا رۆژی (19)ی ئایاری ساڵی (1992) یەكەم هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان
ئەنجامدرا، پێنجی تەمموزی هەمان ساڵیش وەزیرەكانی یەكەم كابینەی حكومەت لەبەردەم پەرلەمان
سوێندی یاساییان خوارد و تائێستا پێنجار هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان
ئەنجامدراوە و هەشت کابینەی وزاریی پێکهینراوە.
لەکابینەکانی رابردوی حکومەتی هەرێمدا کەمترین بایەخ بە کارنامەو بەرنامەی
حکومەت دراوە، تەنانەت زۆرجار وتاری سوێندخواردنی سەرۆک وەزیران بە کارنامە
دانراوە و سەرباری ئەوەی لەژێر چاودێری پەرلەماندا نەبوە، هاوکات بەشێکی ئەوتۆی لێ
جێبەجێ نەکراوە.
به‌ڵێنە جێبه‌جێ نه‌كراوه‌كانی کابینەی حەوت:
لە پێنج کابینەی حکومەتدا کە بە دۆخێکی نالەباری سیاسی و ناکۆکی ناوخۆیی و
شەڕی نێوان یەکێتی و پارتیدا تێپەڕی، ئەوەی بونی نەبو کارنامەی حکومەت بو، دوای
یەکخستنەوەی ئیدارە و پێکهێنانی ئیدارەی هاوبەش، کابینەی شەشەم و حەوتەمی حکومەتی
هەرێم کە ناوی لێنرابو "کابینەی بە نۆرە" هەریەکە و ماوەی دو ساڵ تەمەنی
بو، کابینەی شەشەم دو ساڵ و بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیران بو، دو ساڵەکەی تر درایەوە
بە نێچیرڤان بارزانی و لە (4-5-2012) لە پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبونی
لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن متمانەی پێدرا.
دوای سوێند خواردنی وەک سەرۆکی کابینەی حەوتەم، نێچیرڤان بارزانی وتارێکی
خوێندەوە کە کۆمەڵێک دروشم و بەڵێنی لەخۆگرتبو؛ بەڵام زۆربەیان تەنها وەک مەرەکەبی
سەر کاغەز مانەوە.
نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه،
له‌گه‌ڵ ناشه‌فافی پرۆسه‌ی نه‌وت و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ
به‌غدا و جۆری به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان
تائێستا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و كارنامه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین به‌ڵێنی دیكه‌ی دا كه له
كابینه‌كه‌یدا جێبه‌جێیان بكات، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیع هیچی ئه‌وتۆیان لێ سەوز نه‌بو،
وه‌كو:
* كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان چیتر
له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام نه‌ژین. ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستور پرسه‌كه چاره‌سه‌ر
بكرێت ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
* هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زوترین كات یه‌ك دامه‌زراوه‌یی له‌نێو داموده‌زگاكانی
حكومه‌ت به‌ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته بكه‌ن و حكومه‌ت، حكومه‌تی هه‌مو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
بێت له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا.
* نابێت هیچ پارێزگایه‌ك هه‌ست
بكات كه په‌راوێز خراوه، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مانه‌وێ زیاتر حكومه‌تی سه‌رتاسه‌ری
بچه‌سپێنین.
* كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ به‌دواداچونی
هه‌ر پرسێكی په‌یوه‌ست به كه‌موكوڕی و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تی. ئه‌و لیژنه‌یه‌ش
به كرده‌وه له رێگه‌ی یاساوه به‌دوای هه‌نگاوه‌كانیدا ده‌چێت.
* هاونیشتیمانیانی کوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه،
كه بێ وچان كارده‌كه‌ن بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی رون و داهاتویه‌كی باشتر، ئه‌ویش
به حوكمڕانیه‌كی باش و ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌ر.
* په‌ره‌پێدانی بڕوا‌و متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك، ئه‌و بڕوایه
ئه‌و كاته پته‌وتر ده‌بێت، كه حكومه‌ت كاره‌كانی به‌ڕونی بكات، ئاماده‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه
و لێپێچینه‌وه.
* ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
و داواكاری گشتی له هه‌رێم، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ كاری خۆیان بكه‌ن.
* سنوردانان بۆ هێنان و فرۆشتن و بازرگانی كردن به ده‌رمانی خراپ و
هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌ك بێت ده‌ستی له‌و دیارده‌یه هه‌بێت، ده‌بێت وه‌ك
تاوانێكی گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
* له‌كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاینده‌ی ئابوری بونیاد بنێین و پشتگیری
كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بزانین بازاڕ و بازرگانان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستۆته‌وه،
كه بۆیان مسۆگه‌ركردون، ئه‌وا راسته‌وخۆ هه‌نگاوی جدی ده‌نێنن بۆ رێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه.
* هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌نگاوی به‌په‌له‌و راسته‌وخۆ بنێین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی
بڕیاردانی حكومه‌ت زیاتر كراوه و شه‌فاف بێت، زانیاری فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان
بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاگاداری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بن.
* كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بون له ناخی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێم
په‌ره‌بسێنێت و خۆشه‌ویستی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات جێگه‌ی شانازی هه‌ر تاكێك بێت
له‌م وڵاته.
* ده‌سته‌ی ژینگه ده‌بێت له جاران چالاكتر بێت تا ژینگه‌ی كوردستان
له هه‌مو روێكه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
* كوردستان زیاتر كراوه‌بێت، زیاتر لێبورده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی ئابوری
جیاجیای هه‌بێت و بایه‌خ به سه‌رچاوه و سامانه سروشتیه‌كانی بدات و داهاته‌كانیش
به یه‌كسانی له‌نێو هه‌مو لایه‌ك دابه‌ش بكرێت.
* گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو
یه‌كێكه له ئه‌جێندا سه‌ره‌كییه‌كان.
* چاو به میلاكی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌خشێننه‌وه، ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان
پێداچونه‌وه‌یه‌كی جیدی بكه‌ن و چیتر دیارده‌ی بێكاری ده‌مامكدار نه‌مێنێت.
* حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خ به زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌دات
و هه‌مو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له هه‌رێم،
بۆئه‌وه‌ی
به ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌بێت و كه‌متر پشت به خۆراكی
ده‌ره‌كی ببه‌سترێت لەگەڵ به‌دیهێنانی خودبژێوی و به‌رهه‌می خۆماڵیی
بپارێزین.
* كار ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كاربه‌ر بگۆڕن
بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێن، ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی
و بازرگانی.
گۆڕان و کارنامە
پاش دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی (2009) و یەکەم بەشداریکردنی لە
کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمدا لە ساڵی (2014)دا، پێداگری لەسەر دانانی
کارنامەیەک دەکردەوە بۆ حکومەت و دامەزراوەکانی.
گۆڕان، کارنامەی حکومەتی کردە بنەما بۆ بەشداریکردن و لەو چوارچێوەیەشدا
پرۆژەیەکی ئامادەکرد، هەرچەندە بەشێک لە بەرنامەکەی لە کارنامەی حکومەتدا
جێکرایەوەو ئەو ماوەیەی لە حکومەت بو بەشێکی بەرنامەکەی لە حکومەت و پەرلەمان
جێبەجێکرد، بەڵام بەهۆی سوربونی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر کارنامەکەی کە لەپێناو
حوکمڕانییەکی رەشیدو خزمەتکردن بو بە هاوڵاتیان، سازشی نەکردو لەسەر ئەوەش لە
دەسەڵات دورخرایەوە.
کارنامەی کابینەی هەشت
رۆژی (21)ی ئه‌یلولی
(2013) هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدرا، دوای (270) رۆژ كابینه‌ی
هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە (18/6/2014) پێكهات. بزوتنەوەی گۆڕان لە
پێناو چاکسازیی سیاسی و چەسپاندنی سەروەری یاسا‌و باشکردنی دۆخی خراپی ئابوری
بەشداریی لە كابینه‌ی هه‌شتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ سەلماندنی ئەو
راستییە لەگەڵ لایەنەکانی بەشداربوی حکومەت لەسەر ئەم کارنامەیە رێککەوتبو:
كابینه‌ی هەشت
خۆی به كابینه‌ی كارا‌و شه‌فاف و به‌دامه‌زراوه بو ده‌ناسێنێت و كار بۆ چه‌سپاندنی
هاوڵاتیبون و ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ ده‌كات.
كابینه‌ی هەشت سه‌روه‌ریی
یاسا‌و یه‌كسانی و چاكسازیی راسته‌قینه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێ
ده‌كات و بنه‌مای هاوڵاتی بون پێوه‌ری یه‌كه‌مه بۆ دابینكردنی مافه‌كان و
دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان.
كابینه‌ی هەشت به
یاسا‌و دامه‌زراوه‌یی كردن، ده‌سه‌ڵاته‌كان و حكومه‌ت و حیزب له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه
و هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی هه‌شت به‌شدارده‌بن له بڕیاردان و
جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كاندا.
لایه‌نه به‌شداره‌كانی
حكومه‌ت كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاوڵاتییانیان داوه،
هه‌روه‌ها كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكومدا ده‌كرێته بنه‌مای به‌هێزكردنی
دیموكراسی.
پێكه‌وه ژیانی
ئاشتییانه و جیاوازیی بیروبۆچون و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌رێم ده‌باته
ئاستێكی نوێ له مێژودا و ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی
پێش خۆمان و كوردستانێكی ئارام.
ئه‌م كابینه‌یه
كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كات به‌تایبه‌ت له پرسی ماده‌ی
(140)دا و به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و كه‌سانی
شاره‌زا، ئه‌نجومه‌نی دانوستان پێكده‌هێنێت.
سامانه سروشتییه‌كان
ده‌كاته هۆكاری به‌هێزبون و گه‌شه‌پێدانی ئابوریی هاوڵاتییانی هه‌رێم و كه‌رته‌كانی
كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و گه‌شتوگوزار و بازرگانی و، خزمه‌تگوزاری په‌ره‌پێده‌دات
و جیاوازیی گوند‌و شار كه‌م ده‌كاته‌وه.
كابینه‌ی هەشت
كارده‌كات بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و
كیمیاباران‌و زیندانییانی سیاسی و رێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبون و
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبون.
كابینه‌ی هەشت
كارده‌كات بۆ باشكردنی ژیان‌و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌ڕێكاره
یاساییه‌كان دادپه‌وه‌رانه چاو به سیسته‌می موچه‌و خانه‌نشینیدا ده‌خشێنێته‌وه.
كابینه‌ی هەشت
كارده‌كات بۆ به نیشیتمانیكردنی كه‌رتی وزه‌و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و
گازی هه‌رێم و دروستكردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت.
كابینه‌ی هەشت
كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان‌و
ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و رێگریی ده‌كات له پاوانكاری بازاڕ‌و كۆمپانیا‌و
پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
کارنامەیەکی
جێبەجێ نەکراو
ئەگەر لە کارنامەی
کاری کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم وردبینەوە هەمو ئەو بوارانەی بڕیاربو پەرەی
پێبدرێت نەک هەر بەرەوپێش نەچون، بەڵکو سەرجەم سێکتەرەکان پاشەکشەیان کردوەو زۆربەی
ئەو خاڵانەی حکومەت خستبویە بەرنامەی کاری خۆیەوە نەیتوانی جێبەجێی بکات.
بۆ ئەوەش چەند
بیانویەکیان هەبو کە گوایە هەرێمی کوردستان روبەڕوی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و
شەپۆلی هاتنی ئاوارەکان بوەتەوە، ئەمەش تەنها هۆکار بو کە بزوتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە لە حکومەتی هەرێم نەکشێنەوە، ئەمە
سەرباری ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر
فشارێکی زۆر تونددا بو، وەزیرەکانی بە بڕیارێکی شەخسی و حیزبی دیاریکراو
لەحکومەت دەرکران و رێگە لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گیرا بچێتەوە سەر کارەکەی
خۆی.
بزوتنەوەی گۆڕان
تا ئەوکاتەی لە حکومەتدا بو، لە هەوڵی چاکسازیی و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی
کاری حکومەت بوە، جا لەڕێگەی وەزیرەکانیەوە بوبێت لە ئەنجومەنی وەزیران یان
لەڕێگای پەرلەمانتارەکانیەوە بوبێت لە پەرلەمانی کوردستان، کاتێکش لە حکومەت
دورخرایەوە ئەگەر تاکلایەنە بوبێت یان لەگەڵ بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی دیکە
بەتایبەتیش کۆمەڵی ئیسلامی، بەردەوام لەڕێگەی پڕۆژە و پێشنیاز و بەیاننامەوە هانی
حکومەتی هەرێمیان داوە بۆ چاکسازیی ئابوری و سیاسی و یاسایی لە پێناو زاڵبون بەسەر
قەیرانەکاندا، بەڵام حکومەتی هەرێم ملی بۆ هیچ چاکسازییەک نەداو هەنگاوی بەڕوی
چارەسەری پێویستی قەیرانەکاندا هەڵنەگرت و لە بەرنامەی کاری حکومەت لایدا.
لە شەڕی
چەکدارییەوە بۆ شەڕی پڕۆژەو کارنامە
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
توانی ململانێ و ناكۆكیه‌كان له هەرێمی کوردستان، لە چه‌كداریه‌وه بگۆرێت بۆ سیاسی
و ئاستێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆ دابنێت كه له رابردودا هه‌رده‌م ململانێ و
ناكۆكیه‌كان به جه‌نگ یه‌كلایی ده‌كرانه‌وه، ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك
هێزێكی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك، توانی رێگری له دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه خوێناوییه
بكات.
لە دە ساڵی رابردودا،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی مه‌ده‌نی توانی هاوكێشه سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
بگۆڕێت و له‌كۆی كایه‌كاندا كاریگه‌ری و رۆڵی تایبه‌تی خۆی بگێڕێت و بۆ یه‌كه‌مجار
ئه‌زمونی حیزبی په‌رله‌مانی بێنێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ململانێ و ناكۆكیه‌كان
له چه‌كدارییه‌وه بۆ ململانێی سیاسی بگۆڕێت.
پێداگری
گۆڕان لەسەر کارنامە
سوربونی گۆڕان لەسەر
خزمەتی خەڵک و راستکردنەوەی باری لاری حکومڕانی و سیستەمی سیاسی بەشداری لە کابینەی
رابردوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کرد، بەڵام وابەستەبونی گۆڕان بە ئەجێنداو پرۆژە
و بەرنامەکانی و مانەوە لەبەرەی خەڵکدا ئەولەویەت بون نەک دەستگرتن بە دەسەڵات و وەرگرتنی
پلەو پۆست لە حکومەتدا.
لەو
چوارچێوەیەشدا، بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریی کردن لە کابینەی نوێی حکومەت، پڕۆژەی
ئامادەکردوە، کە شاندى دانوستانکار کردویەتییە بنەماى دانوستانەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت،
پڕۆژەکە گشتگیر‌و هەمەلایەنەیە و سود لە پاکێجەکانى پێشوى بزوتنەوەکە و روانگەى نەوشیروان
مستەفا وەرگیراوە بۆ بەدامەزراوەیی کردنى حکومەت لەپێناو چاکسازى ریشەیى لە هەیکەلیەت
و سێکتەرەکانى حکومەت و باشکردنى بژێوى خەڵکى کوردستان و پەیڕەوکردنى شەفافیەت و زیادکردنى
روبەرى ئازادییەکان و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى.
دانا عەبدولکەریم،
ئەندامی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: تێڕوانینەکانمان بۆ کابینەی نوێ
و کارنامەی حکومەت، لەسەر بنەمای چاکسازی و گۆڕانکارییە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بە ئامانجى
دانانی کارنامەیەکى پتەو بۆ حکومەتێک کە خزمەتکاری خەڵک بێت".
هاوکات، ئاراس وەلی،
ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامی وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛
ئەوەی بەلای گۆڕانەوە زۆر گرنگە، کارنامەی حکومەتە کە پێویستە چاکسازیی لە هەمو جومگە
بنەڕەتییەکاندا بکرێت.
ئەو ئەندامەی وەفدی
دانوستانکاری گۆڕان جەختی کردەوە، گۆڕان نەفەس درێژ بوە و بەرێگەی مەدەنی
هەوڵی بەدیهێنانی
ئامانجەکانی داوە، کە ئەوەش زیندویەتی داوە بە پڕۆسەی سیاسی، جگە لەوەش
بەلای گۆڕانەوە جێبەجێکردنی کارنامەکە گرنگە نەک وەرگرتنی پلە و
پۆست و دەستکەوتی شەخسی.
بەهەمان شێوە،
پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە پڕۆژە و تێڕوانینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن
بۆ کابینەی نوێی حکومەت و بە "ئەرێنی" وەسفی دەکەن.
رۆژی (15/1/2018)
دوای کۆبونەوەی شاندی دانوستانی نێوان گۆڕان و پارتی، دڵشاد شەهاب، ئەندامى سەرکردایەتى
پارتى و ئەندامى شاندى دانوستانکارى ئەو حیزبە، بە (سبەى) راگەیاند؛ ئەوەى کۆکبوین
لەسەرى ئەوەبو کە بۆچونەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆچونى هاوبەشن و دەکرێت بکرێنە بنەماى
سەرەکى بۆ کارنامەى حکومەت.
داواکاریی
گۆڕان و سەقفی زەمەنی
بزوتنەوەی گۆڕان
لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەرنامەو کارنامەی خۆی لە
چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا خستوەتەڕو لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوخۆ و مامەڵە
لەگەڵ بەغدا.
عەلى حەمە ساڵح، ئەندامی
شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) وت: دیدى ئێمە بۆ دۆسیەى
نەوت و ئابورى و بە نیشتیمانیکردنى
هێزى پێشمەرگە، پلانى خۆمان بۆ هەر یەکێک لە کەرتەکان بە دیاریکردنى کاتى
زەمەنییەوە
دیارى کردوە، ئەگەر بەشدار بین یان بەشدار نەبین لە چوارچێوەى ئەو
بەرنامەیەدا نەخشەى
کارى چوار ساڵى ئایندەمان داڕشتوە، بۆ نمونە لەسەر چاکسازى گفتوگۆی تێر‌و
تەسەل کراوە کە لە مانگى یەکەمى حکومەت، چاکسازى لە خەرجیەکانى
حکومەت بکرێت و چارەسەرى بندیوار و خانەنشین و بوارەکانی تر.
سەبارەت بە پرسی
نەوت و شەفافیەتیش، ئاماژەی بەوەکرد، داوامان کردوە،دامەزراوەیەک بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنى
نەوت و کۆمپانیا بۆ پرۆسەى دۆزینەوە و دەرهێنان و بۆ شەفافى داهاتەکەى دابنرێت و بۆ
هەر یەکێک لە فایلەکان دیدى خۆمان رون کردوەتەوە.
گۆڕان هەر لە ساڵی
(2009)ەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و پرۆژەکانی بۆ چاکسازی و گفتوگۆ و رێککەوتنی
لەگەڵ لایەنەکان، هەمیشە جەختی لەسەر چاکسازی و باشکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان
کردوەتەوە، لەمڕوەوە عەلی حەمەساڵح دەڵێت: ئەوەى گرنگە دیاریکردنى کات و پلانە، بۆ
نمونە مانگى یەکەم چى بکرێت لە شەش مانگى یەکەم و دواتر و ساڵى یەکەم چى بکرێت، بۆ
ئەوەى خەڵک و خۆشمان بزانین چى دەکەین و ئەنجامەکەى چى دەبێت.
جەختیشی کردەوە،
بایەخی زۆریان بە کارنامە داوە، ئەویش بە وەرگرتنى راى پسپۆڕ و شارەزایان و
هەروەها پڕۆژەکانى رابردو، "رەنگە خەڵک لاى گرنگ نەبێت کێ وەزیرە ئەوەندەى گرنگە
چى دەکرێت، ئێمە پلانەکەمان داڕشتوە دواتر کاتمان داناوە بۆ پەسەند کردن و دەرکردنى
یاسا و دواتر جێبەجیکردن و بینینى ئەنجامەکەى".
سەبارەت بە
ناوەرۆکی کارنامەو پرۆژەکەیان بۆ حکومەت، ئاراس وەلى ئاماژەی بەوەکرد، لە نۆ ساڵی رابردودا
گۆڕان خاوەنی چەندین پاکێجی چاکسازی بوە و هەر ئەو پاکێجانەشی کردوە بە کارنامەی خۆی
بۆ دەسەڵاتەکانی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن، هەروەها دژایەتیکردنی گەندەڵی و
دورخستنەوەی دەستی حیزب لە حکومەت، کە بەجۆرێک لە جۆرەکان ئێستا ئەو دروشمانە بوە بە
خیتابی بەشێک لە لایەنەکانی دەسەڵاتیش.
سەبارەت بە
پێداگرییان لەسەر کارنامەی حکومەتیش، وتی: "گۆڕان ئەگەر بەشدارى حکومەت بکات دەیەوێت
بە سەنگێک بەشدارى بکات کە دەسەڵاتى هەبێت و بتوانێت بەرنامەکانى و کارنامەى حکومەت
جێبەجێ بکات. کۆى کرۆکى بەڵێنەکان ببێتە کارنامە، بۆ ئەوەى پەرلەمان دەنگى لەسەر بدات
و خەڵک بزانێت کارنامەى حکومەت چیە لە چاککردنى بژێوى و خزمەتگوزارى".
وەک ئەو ئەندامەی
شاندی دانوستانکار ئاماژەی بۆ کرد، نایانەوێت وەک رابردو حکومەت لەبری کارنامە
تەنها وتاری هەبێت، بەڵکو "کاتێک کارنامە هەبێت هەموان دەزانن بەپێى ئەو کارنامەیە
و لەوکاتەى دیاریکراوە دەبێت چى بکەن و چى ئەولەویەتە، ئەگەر جێبەجێش نەکرا پەرلەمان
چاودێرى بکات و لێپرسینەوە بکات کە بۆچى جێبەجێ نەکراوە، دواتر خەڵک بزانێت کارنامەى
چیەو چى لە ئەستۆى کێیە و کێ جێبەجێى نەکردوە، واتە دەبێت ئەجێندا هەبێت کە ئەجێنداى
حکومەت کارنامەکەیە".