فراکسیۆنی گۆڕان: دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە

16/06/2021

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ناردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ مافێكی‌ ده‌ستوری‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و به‌رهه‌می‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ تیمی‌ حكومه‌ته‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ره‌زامه‌ند بو به‌ ناردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ بودجه‌ی‌ عێراق بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوهه‌ی‌ مانگانه‌، فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: هیوادارین حكومه‌ت و دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داتا و زانیاری و ورده‌كارییه‌كانی‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ عێراق بە خێرایی وردبینی بكات و ئەركەكانی خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێ‌بەجێ‌ بكات

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌: دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە بە موچە خۆران. ده‌شڵێت: پێداگری دەكەین لە شایستە داراییەكان و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و هاوبەشی ڕاستەقینە بۆ مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق. فراكسیۆنی گۆڕان

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
راگەیەنراوی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
پاش بگرەو بەردەیەكی زۆر، دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دوای جێبەجێكردنی رێكارەكانی ناو بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت. ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم مافێكی دەستوری خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرهەمی كاری هاوبەشی تیمی حكومەتە.

هیوادارین حكومەت و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە نانەوتیەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات و ئەركەكانی خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێبەجێ‌ بكات.

هیوادارین ئەم هەنگاوە هاندەر بێت بۆ چاكسازی گشتی كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە. دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە بە موچەخۆران.

جەخت دەكەینەوە لە ڕوانگەی نیشتیمانیمان بۆ سەرجەم كێشەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنیان و بە دەستهێنانی دەستەكەوتەكان. پێداگری دەكەین لە شایستە داراییەكان و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و هاوبەشی راستەقینە بۆ مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق.

فراكسیۆنی گۆڕان
 16/6/2021


هەواڵی زیاتر