دیدار عهبدولكریم: سهرهڕای فشاره جیاوازهكان، گۆڕان ئامادهیه بۆ بهردهوامیدان به خهبات و خۆڕاگری
19/06/2021
دیدار عهبدولكهریم رێكخهری ژوری سهرچاوه مرۆییهكانی بزوتنهوهی گۆڕان رایدهگهیهنێت: هەڵبژاردنە ناخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان مۆدێلێکی تەواو جیاوازه لە کار و ئەنجام، پڕاوپڕ هاوتەریبە بە بەرنامەی سیاسی و رەهەندە بنەڕەتیەکانی گۆڕانکاری و نوێبونەوە، ئامڕازێکه بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دیموکراسی و چانسی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە پێناو بەردەوامی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات.
له نوسینێكدا كه له ئهكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك لهژێر ناونیشانی "ئامانج له ههڵبژارنه ناوخۆییهكانی گۆڕان" بڵاویكردوهتهوه، دیدار عهبدولكهریم به نوسیویهتی: هێزێک تەنها خاوەنی بەرنامەیەکی سیاسی چاکسازییە، هێزێک دور لە چاوسورکردنەوە و نانبڕین و دەنگدانی زۆرهملێ، سەرەڕای سەرجەم ئەو هەمو پەستانە دارایی و دەرونی و کۆمەڵایەتی و حیزبی و سیاسیە، ئامادەن بۆ بەردەوامیدان بە خەبات و خۆڕاگری، بەراستی جێگەی دەستخۆشی و رێزگرتنە.
دهقی نوسینهكه:
ئامانج له ههڵبژارنه ناوخۆییهكانی گۆڕان
هەڵبژاردنە ناخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان مۆدێلێکی تەواو جیاوازه لە کار و ئەنجام، پڕاوپڕ هاوتەریبە بە بەرنامەی سیاسی و رەهەندە بنەڕەتیەکانی گۆڕانکاری و نوێبونەوە، ئامڕازێکه بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دیموکراسی و چانسی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە پێناو بەردەوامی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات. هانگاوێکە بۆ هەڵبژاردنی رایەڵەو بازنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم ئەنجومەنی قەزاکان، کە ئەم ئۆرگانانە بڕبڕەی پشتی کاری رێکخراوەیین لە قۆناغی دوەم بەرەو هەڵبژاردنی بە نزیکەیی (50%)ی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی راستەوخۆ لەم ئۆرگانە هەڵبژێردراوانە دەستنیشان دەکرێن لە لوتکەی ئەتمۆسفیرێکی دیموکراسی.
پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنە ناخۆییەکان دەکەم سوپاس و پێزانین بۆ ژورەکانی پەیجوری و هەڵبژاردن و دارایی و کارگێڕی و یاسایی و رۆژنامەوانی و سەرجەم ئەو خوشک و برایانەی دڵسۆزانە و لەخۆبردوانە کار دەکەن لەم پرۆسەیەدا، ئەو هێزە مرۆییەی بێ شومارە کە دەیبینن کە بەشداری هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکات لە سەرجەم ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەم هێزە پڕ وزەیە (12) ساڵە (خۆڕسکە خۆژێنە خۆبەخشە)، ئەمە کرۆکی کاری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە، ئەوەی جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانی لایەنەکانی ترە بۆ ئەم دیاردەیە:
هێزێک نە زەوی داگیر دەکات و بیبەخشێت بە لایەنگرانی. هێزێک نە دەمانچە و چەک دەبەخشێت بە لایەنگرانی. هێزێک هێز و چەکداری نیە چاوترسێنی لایەنگرانی بکات. هێزێک لە لوتکەی ئاڵنگاری ناخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی. هێزێک تەنها خاوەنی بەرنامەیەکی سیاسی چاکسازییە. هێزێک تەنها خاوەنی هێزێکی مرۆییە مەدەنیه. هێزێک دور لە چاوسورکردنەوە و نانبڕین و دەنگدانی زۆرهملێ. سەرەڕای سەرجەم ئەو هەمو پەستانە دارایی و دەرونی و کۆمەڵایەتی و حیزبی و سیاسیە، ئامادەن بۆ بەردەوامیدان بە خەبات و خۆڕاگری، بەراستی جێگەی دەستخۆشی و رێزگرتنە.