بەشی سێیەمی خولی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بۆ هەڵسواوانی گۆشەی بەریتانیا بەڕێوەچو

20/06/2021

لەدرێژەی‌ کار و چالاکییەکانی‌ گۆشەی بەریتانیا و ژوری‌ سەرچاوە مرۆییەکانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان، رۆژی شەممە 19/6/2021 لەڕێی‌ پڕۆگرامی‌ (زوم) بەشێوەی‌ ئۆنلاین بەشی‌ سێیەمی خولی‌ پەرەپێدانی‌ توانای مرۆیی‌ بۆ هەڵسوڕانی‌ گۆڕان سەربە گۆشەی‌ بەریتانیای بزوتنەوەکە رێکخرا.

‎لە خولەکەدا دلێر عبدولخالق رێکخەری‌ ژوری‌ رۆژنامەوانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان، چەند وانەیەکی‌ لەبارەی‌ ئاڵنگارییە میدیاییەکانی بەردەم بزوتنەوەی گۆڕان پێشکەش کرد.

‎دواتر بەشداربوان چەندین پرسیار و سەرنج و تێبینییان لەسەر میدیای گۆڕان خستەڕو و پاشان لەلایەن دلێر عبدولخالق وەڵامی‌ سەرنج و تێبینییەكان درانەوە.

‎لەم خولەدا 8 بۆ 12 کاتژمێر وانە لە لایەن چەند کەسێکی‌ شارەزا لەماوەی 4 هه فتەدا دەوترێنەوە.

 


هەواڵی زیاتر